کوردپرێس:
سزایی تەمەڵی هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا لە لێدوانێکدا ئاواتی خواستووە جەژنی ڕەمەزان سەرەتای ئاشتەوایی و ئاشتی بێت بۆ هاووڵاتییانی تورکیا و گوتیشی هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئوجەلان زەمینە بۆ ئەو ئاشتەوایییە دەڕەخسێنێت.
ناوبراو گوتیشی: ئوجەلان بۆ ئاشتی و ئاشتەوایی پەیامی زۆر گرینگی نارد و ئەوەش دەتوانێت بکرێتە زەمینەیێک بۆ گەیشتن بە ئاشتی.
سزایی تەمەلی ئاماژە بە هەڵبژرادنەکەی ڕۆژی 23ی جوون کرد کە بڕیارە بۆ هەڵبژاردنی شارەوانی ئەستەنبوڵ بەڕێوە بچێت و گوتیشی: ئەوەی زۆر گرینگە ئەوەیە کە ڕێژەی بەشداری چۆن دەبێت و پڕۆسەی پاش هەڵبژرادنەکە بە کام لادا دەڕوات. هەدەپە دەنگی هەموو چەوساوەکان بووە و بەردەوامیش دەبێت لەو ڕێبازەی خۆی.
Your Comment