کوردپرێس:
رۆژی 28ی ئایاری 2019 عادل عەبدولمەهدی، لە پەیوەندییێكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان، رۆژی دوشەممەش جارێكی دیكە لەڕێگەی نامەیێكەوە پیرۆزبایی ئەو ئەركە نوێیە و جەژنی رەمەزانی لێكرد.
عادل عەبدولمەهدی لە نامەكەیدا دەڵێت "متمانەی تەواومان هەیە كە هەڵبژاردنتان بۆ ئەو پۆستە پەیوەندییەكانی نێوان ناوەند و هەرێم بەرەو پێشتر دەبات، ئەوەش رەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر رەوشی ئابووری و ئەمنی وڵاتەكەمان دەبێت".
دەقی نامەکەی عادل عەبدولمەهدی بۆ نێچیرڤان بارزانی:
"جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەم بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان، هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین لە پۆستە نوێیەكەتدا بۆ بەدیهێنانی داوای رۆڵەكانی گەلی خۆشەویستمان لە هەرێم. متمانەی تەواومان هەیە كە بە وەرگرتنی ئەو پۆستە پەیوەندییەكانی نێوان ناوەند و هەرێم پێشڤەچوون بەخۆیەوە دەبینێ، ئەوەش رەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر رەوشی ئابووری و ئەمنی وڵاتەكەمان دەبێت، هەروەها ئەو بۆنەیەش دەقۆزمەوە بۆ ئەوەی پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانتان ئاراستە بكەم و تەندروستی ئێوە و خۆشنوودی هەموو رۆڵەكانی گەلی عێراق لە خودا دەخوازم.
Your Comment