به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بڵاڤگه‌ی "دیپ نوت" دووهه‌مین ڕۆمانی ئێدریس باڵۆکه‌ن نوێنه‌ری پێشووی زیندانی‌کراوی هه‌ده‌په له په‌رله‌مانی تورکیا و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ئیمرالی له‌ژێر ناوی "اوکو"ی له چاپ دا که 14ی جوونی 2019 ده‌خرێته بازاڕی کتێبه‌وه.
ئه‌م ڕۆمانه که باڵۆکه‌ن له زینداندا نووسیویه‌تی چیرۆکی هه‌ندێک سه‌گه که له به‌رانبه‌ر ئه‌و مرۆڤانه ده‌وه‌ستنه‌وه که به‌بۆنه‌ی ته‌ماحی زۆره‌وه ده‌یانهه‌وێت ژینگه له‌ناو به‌رن.
شایانی باسه؛ پێشتر بڵاڤگه‌ی "دیپ نوت" ڕۆمانی "سێ شاخه‌ی شکاو"ی ئێدریس باڵۆکه‌نی بڵاو کردبوو که له زیندانی سینجاندا نووسیبوو.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی یه‌نی یاشام
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment