شاندێکی پەرلەمانی فەڕەنسا سەردانی باکووری سووریا دەکەن

بەشی سووریا- لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی فەڕەنسا سەردانی کوردستانی سووریا دەکات و رایدەگەیێنن: بۆ رێزگرتن لە قوربانییەکان و پاڵپشتی ئاوەدان کردنەوەی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان سەردانیان کردوون.

کوردپرێس: ئەمڕۆ شەممە، وەفدێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی فەڕەنسا کە پێکهاتبوون لە مارییل دی سارنیز و دیمییر لی بۆن و پاترییت فرانشیسکی سەردانی شارۆچکەی عەین عیسای کوردستانی سووریایان کرد و لەگەڵ ئەنجومەنی سووریای دیموکرات و فەرماندەیی هێزەکانی سووریای دیموکرات کۆ بوونەوە.

سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی فەڕەنسا رایگەیاند: هاتووین بۆ ئێرە بۆ ئەوەی دان بە قوربانییەکانتاندا بنێین کە پێشکەشتان کردووە، بەتایبەتی قوربانیانی شەڕڤانان لە شەڕی رووبەڕووبوونەوەی گرووپی تیرۆریستیی داعش.

ناوبراو جەختی کردەوە؛ فەڕەنسا هاوشانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و هێزەکانی سووریای دیموکرات وەستاوەتەوە لە شەڕی داعش، لە پڕۆسەی سەقامگیریی و ئاوەدانکردنەوەش هاوشان و پاڵپشت دەبن.

مارییل دی سارنیز، وتیشی :"ئێمە لێرەین بۆ دابین کردنی سەرجەم پێداویستییەکانی ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکە و جیهان، ئەوەی بەشێکە لەو ئەرکەی کە پێشکەشی مرۆڤایەتی دەکەن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 54072

Your Comment

You are replying to: .
captcha