عێراق باری نائاسایی لەسەر کێڵگەی نەوتیی مەجنوون هەڵدەگرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت وڵاتەکەی ئەو باری نائاساییەی هەڵگرتووە کە بەهۆی لافاوەوە لە کێڵگەی نەوتی مەجنوون لە باشووری وڵاتەکە ڕایگەیاندبوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سامر غەزبان لە بەیاننامەیێکیدا کەلەسەر ماڵپەڕی وەزارەتی نەوتی عێراقی بڵاو کراوەتەوە دەڵێت لافاوەکان هیچ کاریگەرییێکی نەبووە بەسەر کێڵەگەکەی کە 240 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بەرهەم دەهێنێت.

ئەو باری نائاساییە وەکوو پاراستنی کێڵگەکە لە دەمی لافاوەکانی ناوچەکە لە وەرزی بەهار ڕاگەیێندرا.

پاش کشانەوەی کۆمپانیایێکی هۆڵەندی، کۆمپانیای سەر بە دەوڵەتی بنکە لە بەسڕە کارەکانی ئەو کێڵگەیەی گرتە ئەستۆ.

عێراق پلانیشی ڕاگەیاندووە بۆ زیادکردنی بەرهەمەکانی کێڵگەی مەجنوون بۆ 450 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا هەتا ساڵی 2021.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 54071

Your Comment

You are replying to: .
captcha