ئەندامی پەرلەمانی عێراق: کورد پۆستە باڵاکانی لە بەغدا وەردەگرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی ڕایدەگەیێنێت پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو پۆستانە وەردەگرێتەوە کە پێشتر لێی سەندرابووەوە و تا ئێستا بە وەکالەت بەڕێوە دەبرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەیادە نەجاڕ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی راگەیاند: "ژمارەیێک پۆست لە ئاستی باڵا و خوارتر لە حکوومەتی عێراق بە وەکالەت بەڕێوە دەبرێن و پشکی کوردن، داوا کراوە کورد پڕیان بکاتەوە".

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕوونیشی کردەوە کە ئەم پۆستانە تا کۆتایی ئەم مانگە بە وەکالەت بەڕێوە دەبرێن، بۆیە دەبێت پڕ بکرێنەوە.

ناوبراو گوتیشی: "پارتی چەند پۆستێکی بەرکەوتەی خۆی هەیە و پڕیان دەکاتەوە، لەو پۆستانەش کە پارتی پێشتر لێی سەندراوەتەوە، پۆستی سوپاسالاری عێراقە و پارتی ئەو پۆستە پڕ دەکاتەوە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 54068

Your Comment

You are replying to: .
captcha