بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مهحمود محهمهد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: یەکێتی لە رێککەوتنەکەی لەگەڵ پارتی پاشەکشەی کرد و پاشەکشەکەیان لەناکاو بوو و لە رۆژی دەنگدان بوو بە سەرۆکی هەرێم، ئێستاش ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر پێکهێنانی کابینەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەپێی ئەو کاتەی کە یاسا دیاریی کردووە بۆ پێکهێنانی کابینەکە.
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی راشیگەیاند پارتی بۆ بەرژەوەندی خەڵک ئەوپەڕی نەرمی نواندوە و نەچوەتە بەرەی دژایەتی کردنی هیچ لایەنێک.
ناوبراو وتیشی: "لەگەڵ یەکێتی لەسەر هەمووشتێک رێککەوتبووین و ناوەڕۆکی هەردوو رێككهوتنهكه بڵاو دەکەینەوە".
مەحموود محەمەد راشیگەیاند: "لەگەڵ یەکێتی رێککەوتین کە پێش هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەت تەنها پۆستەکان یەکلا بکرێتەوە و لە دوای پێکهێنانی حکوومەت پرسەکانی دیکە یەکلا بکەینەوە، بەڵام بەداخەوە یەکێتی بە بێسەروبەریی و بە بێ ئاگادارکردنەوە کشایەوە".
لەبارەی داهاتووی پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی وتەبێژی پارتی رایگەیاند: "دەبێت رێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت، بەڵام لە ئێستا هیچ گفتوگۆیێکمان نییە و قسەی خۆمان کردووە. ئەوان بە رێککەوتنەکە قایل نین و دەبێت خۆیان بەرپرساریەتی بگرنە ئەستۆ. دەبێت خەڵکی کوردستان ئەمە بزانێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment