به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مریکا پاش ڕاگه‌یاندنی بڕیاری کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له سووریا پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی پارێزراو له سووریای خسته‌ڕوو و ئه‌وه‌ش له حاڵێکدایه تا ئێستا له جێبه‌جێ‌کردنی پڕۆژه‌که‌ی سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه که به‌شێکی په‌یوه‌ندی به ناکۆکییه‌کانی له‌گه‌ڵ تورکیاوه هه‌یه و به‌شێکی گرنگیشی ئه‌وه بوو که نه‌یتوانی قه‌ناعه‌ت به وڵاتانی ئه‌ورووپی بهێنێت بۆ ڕه‌وانه‌کردنی هێز و به‌شداری له پڕۆژه‌که.
ڕۆژی ڕابردوو گۆڤاری ئه‌ڵمانیی ئێشپیگل باسی له دانووستانی نهێنییانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا و ئه‌ڵمانیا و ڕه‌زامه‌ندیی به‌رلین کرد بۆ به‌شداری له پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئه‌من له باکووری سووریا.
ڕۆژنامه‌ی ئینگلیزیی تێلێگرافیش له ڕاپۆرتێکدا باسی له‌وه کرد که ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا به سه‌رکردایه‌تیی ئانجێلا مێرکێل پێشوازی له‌م پڕۆژه‌یه ده‌کات چوونکه ئه‌و هاوکارییه ناکۆکییه‌کانی نێوان دوو وڵات پاش ده‌ستبه‌کاربوونی دۆناڵد تره‌مپ وه‌ک سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا چاره‌سه‌ر ده‌کات به‌ڵام هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی مێرکێل ناڕه‌زایه‌تیی خۆی له هاوکارییه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و ئه‌ڵمانیا ڕاگه‌یاندووه.
تێلێگراف ئاماژه به له‌شکه‌رکێشیه‌کانی ده‌وڵه‌تی نازی ئه‌ڵمانیا له ڕابردوودا ده‌کات و ئه‌گه‌ری ڕه‌وانه‌کردنی هێز له‌لایه‌ن به‌رلینه‌وه بۆ باکووری سووریا به‌مه‌به‌ستی پاراستنی کوردی ئه‌و وڵاته به چاوه‌ڕواننه‌کراو وه‌سف ده‌کات به‌ڵام ڕێگایێکی هاوکاریی نێوان به‌رلین و واشنتۆن له پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی پارێزراو له باکووری سووریا به‌وه ده‌زانێت که ئه‌رکی پاراستنی ناوچه کوردییه‌کانی سووریا ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی فڕۆکه‌کانی تۆرنادۆی ئه‌ڵمانیا.
ئه‌م ڕۆژنامه‌یه وه‌بیری ده‌هێنێته‌وه که ئانجێلا مێرکێل بۆ هاوکاری له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له‌پێناو پاراستنی کوردی سووریا دوو کێشه‌ی له به‌رده‌مدایه: یه‌که‌م؛ پاییزی ئه‌مساڵ ڕاسپارده‌ییی هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش کۆتایی پێدێت، دووهه‌م؛ چالاکییه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌ڵمانیا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌بێ به‌پێی ڕه‌زامه‌ندیی په‌رله‌مانه‌وه ئه‌نجام بدرێت که‌واته ده‌بێ مێرکێل هه‌ندێک هاوپه‌یمان بۆ خۆی بدۆزێته‌وه که له په‌رله‌ماندا ده‌نگی ئه‌رێنی به به‌رنامه‌که‌ی بۆ هاوکاری له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له سووریا بده‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment