به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان په‌یامێکی له‌باره‌ی زنجیرهتهقینهوهی تیرۆریستی له شاری که‌رکووک بڵاو کرده‌وه و وێڕای ئیدانه‌کردنی ئه‌و کرده‌وه تیرۆریستییه ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی کاری هاوبه‌شی نێوان داموده‌زگای هه‌رێم و حکوومه‌تی عێراق کرده‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌که:
به ناوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به‌داخێكی زۆره‌وه له شه‌وی پێنجشه‌ممه 30ی 5ی 2019 له ئه‌نجامی زنجیره ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی له شاری كه‌ركووک ژماره‌یێک هاووڵاتی شه‌هید و ژمارهیێكیتر بریندار بوون. وێڕای ئه‌وه‌ی زۆر به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیانه ده‌كه‌ین سه‌ره‌خۆشییش له كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌و ڕووداوه تیرۆریستییه ده‌كه‌ین و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ بریندارن ده‌خوازین. داوایش له حكوومه‌تی عێراقی ده‌كه‌ین به زووترین كات ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانانه ئاشكرا بكرێن و به سزای خۆیان بگه‌یێندرێن.
ئامانجی تیرۆر تێكدانی پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كانی كه‌ركووكه و مه‌ترسییێكی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان و ئاسووده‌ییی خه‌ڵک. بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریش به‌تایبه‌ت له شاری كه‌ركووک پێویسته كاری هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگیی ته‌واو له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و داموده‌زگای هه‌رێم و حكوومه‌تی عێراق هه‌بێت. ئه‌وه‌یش له‌پێناو بنبڕكردنی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر و پاراستنی پێكهاته‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركووک بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.
مه‌سعوود بارزانی
31ی 5ی 2019
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment