کوردپرێس:
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز له ڕاپۆرتێکدا ڕایگه‌یاند: به پشتبه‌ستن به دیمانه له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک زیندانیی داعش و سه‌رچاوه عێراقییه‌کان و ده‌ستکه‌وتنی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یێکی ده‌زگای دادوه‌ریی عێراق دەرکەوتووە که ئه‌مریکا له کۆتاییه‌کانی ساڵی 2017 به شێوه‌ی نهێنی نزیکه‌ی 30 چه‌کدار و گومانلێکراوی به‌ندکراوی داعشی له سوریاوه گواستووه‌ته‌وه بۆ عێراق.
له ڕاپۆرته‌که‌ی ڕۆیته‌رزدا باس له‌وه کراوه که دادگه‌کانی عێراق تۆمه‌تی سێ که‌س له‌و چه‌کدارانه‌یان ساغ کردووه‌تەوە و حوکمی له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه و 5ی دیکه‌شیان زیندانی هه‌تاهه‌تاییان بۆ بڕاوه.
به‌ڵام ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق ئیدعای گواستنه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعش له کۆتاییه‌کانی ساڵی 2017 و سه‌ره‌تای ساڵی 2018 له سووریا بۆ ئه‌و وڵاته ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له ده‌زگای دادوه‌ریی عێراق دژی ئه‌و که‌سانه تۆمار کراوه، چه‌کدارانی گواستراوی داعش له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سووریای دیموکراته‌وه ده‌ستگیر کراون و پێش له‌وه‌ی ڕاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بکرێن له هه‌ندێک که‌مپی هه‌رێمی کوردستان و ئۆردۆندا زیندانی کراون.
هه‌ندێک له ده‌ستگیرکراوانی داعش به ڕۆیته‌رزیان ڕاگه‌یاندووه: دوای ئه‌وه‌ی که له کۆتاییه‌کانی ساڵی 2017 و سه‌ره‌تای ساڵی 2018 له‌لایه‌ن هێزه کوردییه‌کانه‌وه له سووریا ده‌ستگیر کران ڕاده‌ستی هێزی ئه‌مریکا کران و دواتر چاویان داپۆشراوه و له ڕێگای کۆپته‌ره‌وه بۆ شوێنێکی دیکه گواستراونه‌ته‌وه.
چه‌کدارانی ده‌ستگیرکراوی داعش که حوکمی له‌سێداره‌دان و زیندانی هه‌تاهه‌تاییان بۆ ده‌رچووه باس له ئه‌شکه‌نجه و تۆقاندنیان له‌لایه‌ن هێزی ئه‌مریکاوه ده‌که‌ن و ئیدعایان کردووه له عێراقیشدا ئه‌شکه‌نجه دراون به‌ڵام به‌رپرسانی عێراقی ئه‌شکه‌نجه‌دانی ئه‌وان ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه.
ساڵی ڕابردوو هه‌ندێک ڕاپۆرت بڵاو کراویه‌وه که تێیدا باس له‌وه کرابوو هێزی کوردی سووریا چه‌کدارانی ده‌ستگیرکراوی داعشی ڕاده‌ستی هێزه‌کانی عێراق کردووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment