ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ تره‌مپ ئه‌نجام دا

به‌شی تورکیا- سه‌رۆکی په‌یوه‌ندییه‌کانی ناوه‌ندی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا له‌ په‌یامێکدا باسی له‌وه‌ کرد که‌ سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته‌ په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریکییه‌که‌ی ئه‌نجام داوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌خره‌ددین ئاڵتوون سه‌رۆکی په‌یوه‌ندییه‌کانی ناوه‌ندی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا ورده‌کاریی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌ی سه‌رۆک کۆمارانی تورکیا و ئه‌مریکای له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا بڵاو کرده‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند: ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا په‌یوه‌ندییه‌ هه‌رێمی و دووقۆڵییه‌کانی ئه‌نقه‌ره‌- واشنتۆنیان تاوتوێ کردووه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی په‌یامه‌که‌یدا ڕاشی‌گه‌یاند: ئه‌ردۆغان له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ تره‌مپ جارێکی دیکه‌ جه‌ختی له‌ پێکهێنانی لێژنه‌یێکی هاوبه‌ش بۆ تاوتوێ کردنی کڕینی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی S-400 کردووه‌.

فه‌خره‌ددین ئاڵتوون زیادیشی کرد: له‌ به‌شێکی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌ی ئه‌ردۆغان و تره‌مپدا هه‌ر دوو لایه‌ن خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕیوه‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵگرتنی پێناسی زیاده‌ی گومرگی له‌سه‌ر که‌رتی کانزایی پۆڵا، هاوکات جه‌خت کرایه‌وه‌ که‌ ئه‌م بڕیاره‌ پاڵپشت ده‌بێت بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجی 75 ملیار دۆلاری له‌ قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوان هه‌ر دوو لادا.

هه‌روه‌ها له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌ی نێوان ئه‌ردۆغان و تره‌مپ تاوتوێی کۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ G20 کرایه‌وه‌ که‌ بڕیاره‌ له‌ ژاپۆن به‌ڕێوه بچێت.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی میللییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54003

Your Comment

You are replying to: .
captcha