وەزیری دەرەوەی ئێران پیرۆزبایی لە سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دەرەوەی ئێران بە تەلەفون پیرۆزباییی لە نێچیرڤان بارزانی کرد کە بەم زووانە وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای پەرلەمانەوە هەڵبژێردرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە 29ی ئایاری 2019 محەمەد جەواد زەریف لە ڕێگای پێوەندییێکی تەلەفونییەوە پیرۆزباییی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی هەڵبژێردرانیەوە وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەر لە پەیامی پێرۆزبایییەکەیدا هیوای سەرکەوتنی بۆ جەماوەر و حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستانیش خواستووە.

شایانی باسە ڕۆژی سێشەممە 28-5-2019 بە دەنگدان لە پەرلەمانی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 54001

Your Comment

You are replying to: .
captcha