جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا وەڵامی راپۆرته‌كه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دەداتەوە

بەشی تورکیا- جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، لەبارەی راپۆرته‌كه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا سه‌باره‌ت به‌ توركیا دەڵێت: "مه‌حاڵه‌ ره‌خنه‌ نادروسته‌كان كه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتوون، قبووڵ بكه‌ین".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، فاروق كایماكچی له‌باره‌ی دوایین "راپۆرتی توركیا" كه‌ ئه‌مڕۆ له‌چوارچێوه‌ی پاكێجی فراوانبوونی ٢٠١٩ له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی ئێستای یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه‌ كه‌ ماوه‌ی كاری له‌ كۆتایی تشرینی یه‌كه‌مدا ته‌واوده‌بێت، بڵاوكرایه‌وه‌، روونكردنه‌وه‌ی دایه‌ رۆژنامه‌وانان.

كایماكچی رایگه‌یاند: "به‌ڵام مه‌حاڵه‌ ره‌خنه‌ نادروست و ناڕێژه‌ییه‌كان كه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتوون، قبووڵ بكه‌ین. یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه‌ هه‌ستی ئه‌وه‌مان ده‌داتێ كه‌ له‌ ئایدۆلۆژیای دامه‌زرانی دوورده‌كه‌وێته‌وه‌، به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ له‌ حوكمه‌ پێشوه‌خته‌كانی خۆیانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌، ناتوانێت به‌ بێلایه‌نی له‌ وڵاته‌كه‌مان بڕوانێت و ناتوانێت دۆخی ئێستای توركیا به‌ درووستی بخوێنێته‌وه‌".

کایماکچی ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندییەکانی تورکیا و یەکێتی ئەورووپا لەسەر بنەمای ئەندامێتی تەواوە و گوتی "هەرکاتێک تورکیا مەرجەکانی ئەندامبوونی جێبەجێ کرد دەبێت ببێتە ئەندامی تەواوەتی".

سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا کایماکچی گوتی "له‌ راپۆرته‌كه‌دا ژماره‌یێک ده‌سته‌واژه‌ی پووچ سه‌باره‌ت به‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ی توركیا له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هه‌یه‌. توركیا به‌پته‌وی له‌ شوێنی خۆیدا وه‌ستاوه‌. تورکیا بەشێکە لە ئەورووپا. تورکیا ئەورووپایە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53999

Your Comment

You are replying to: .
captcha