سه‌رۆکی پێشووی CHP پێشنیارێکی ئه‌ردۆغانی ڕه‌ت کرده‌وه‌

به‌شی تورکیا- سه‌رۆکی پێشووی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا (CHP) پێشنیاری سه‌رۆک کۆماری تورکیای له‌سه‌ر به‌شداری‌کردن له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕاوێژکارانی ناوه‌ندی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار ڕه‌ت کرده‌وه‌.

کوردپرێس:

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتووه‌ حێکمه‌ت چه‌تین سه‌رۆکی پێشووی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا (CHP) پێشنیاری ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته‌ی بۆ به‌شداری‌کردن له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕاوێژکارانی ناوه‌ندی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار ڕه‌ت کرده‌وه‌.

له‌ چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستاوه‌ بابه‌تی پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕاوێژکارانی ناوه‌ندی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا به‌ به‌شداریی بۆڵنت ئارینچ ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری پارتی داد و گه‌شه‌ (AKP) و سه‌رۆکی په‌رله‌مانی پێشووی تورکیا و هه‌روه‌ها عه‌بدولقادر ئاکسۆ وه‌زیری پێشووی ناوخۆی تورکیا هه‌رایێکی زۆری له‌ تورکیا ناوه‌ته‌وه‌ و بووه‌ به‌ یه‌کێک له‌ ڕۆژه‌ڤه‌کانی تورکیا و ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ جارێکی‌تر ڕه‌ت‌کردنه‌وه‌ی پێشنیاری ئه‌ردۆغان له‌لایه‌ن سه‌رۆکی پێشووی جه‌هه‌په‌وه‌ بووه‌ته‌ مانشێتی میدیا و ڕۆژنامه‌کانی تورکیا.

حێکمه‌ت چه‌تین که‌ له‌ ساڵانی 1997 بۆ 1999 پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی تورکیای وه‌ئه‌ستۆ بوو ده‌ستخۆشی له پێشنیاره‌که‌ی‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان کردووه‌ به‌ڵام پێشنیاری ناوبراو بۆ به‌شداری له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕاوێژکارانی ناوه‌ندی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار ڕه‌ت کردۆته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی Diken

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53987

Your Comment

You are replying to: .
captcha