سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین په‌یامی بڵاو كرده‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی نوێی هه‌رێمی کوردستان یه‌که‌مین په‌یامی بڵاو کرده‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند: ئامانجی سه‌ره‌کیمان گرتنه‌به‌ری ڕێگای دیالۆگ بۆ چاره‌سه‌رکردنی سه‌رجه‌م کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و حکوومه‌تی فیدڕاڵ له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی له‌ دوای هه‌ڵبژاردنی بۆ سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین په‌یامی بڵاو كرده‌وه‌ و گوتی: سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم چه‌تری یه‌کڕیزی و کۆکه‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان ده‌بێت.

نێچیرڤان بارزانی له‌و په‌یامه‌یدا باسی له‌وه‌ کرد: "ئارامی و ئاشتیی کۆمه‌ڵایه‌تی و زامن کردنی مافه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵگا ئامانجی سه‌ره‌کیمان ده‌بێت به‌ گرتنه‌به‌ری ڕێگای دیالۆگ له‌ چاره‌سه‌رکردنی سه‌رجه‌م کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و حکوومه‌تی فیدراڵ له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا".

سه‌رۆکی نوێی هه‌رێمی کوردستان ڕاشی‌گه‌یاند: "هه‌رێمی کوردستان موڵکی هه‌موو کوردستانیانه‌ به‌ هه‌موو جیاوازییه‌کانیانه‌وه‌ و سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمیش سه‌کۆی ئیراده‌ و خواست و مافه‌کانیان ده‌بێت به‌ بێ هیچ جیاکاری و په‌ڕگیرییێک".

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 28-5-2019 کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ستی پێکرد و له‌ ده‌نگدانێکی ئاشکرادا نێچیرڤان بارزانی به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی کوردستان وه‌ک سه‌رۆکی چوار ساڵی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان به‌ 68 ده‌نگ هه‌ڵبژێردرا.

هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:

http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=46088

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53980

Your Comment

You are replying to: .
captcha