فڕاكسیۆنی گۆڕان: بە ڕێككەوتنەكەمانەوە لەگەڵ پارتی پابەندبووین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی فڕاكسیۆنی گۆڕان لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایگەیاند سەرجەم پەڕلەمانتارەكانی گۆڕان بە بڕیاری حیزب و ڕێككەوتنەكانەوە لەگەڵ پارتی پابەند بووین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی حەمەساڵح لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاشیگەیاند سەرجەم پەڕلەمانتارەكان پابەندبووین و ئێستاش چاوەڕێی ئەوەن ئەوانەی دیكە بە ڕێككەوتنەكانەوە پابەندبن.

ناوبراو ئاماژەی بە پڕۆژەیاسای چاكسازی كرد كە خۆی دەبینێتەوە لە ئەوانەی زیاد لە مووچەیێكیان هەیە و بندیوار و مووچەی خانەنشینی پلە باڵا و سەربازییەكان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53967

Your Comment

You are replying to: .
captcha