قوباد تاڵه‌بانی: نێچیرڤان بارزانی نێو ماڵی کورد رێكده‌خاته‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆكی حوكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له‌باره‌ هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی به‌سه‌رۆكی هه‌رێم بڵاوكرده‌وه‌.

کوردپرێس: دوای هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی به‌سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه ‌‌و ڕایگه‌یاند: "پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مایەی شانازیم بوو کە پێنج ساڵی قورسمان پێکەوە تێپەڕاند".

قوباد تاڵه‌بانی ده‌شڵێت:"دڵنیام کە لێهاتوویی و روئیای ئەو، سەرکەوتنی لە ئەرکە قورسەکەی کە بەشێکی بریتی دەبێت لە رێکخستنەوەی نێو ماڵی کورد، مسۆگەر دەکەن".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌ده‌نگی ٦٨ په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنە جیاوازەکانی په‌رله‌مانی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکى هەرێم هەڵبژێردرا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53966

Your Comment

You are replying to: .
captcha