نێچیرڤان بارزانی به‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵبژێردرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران و به‌ 68 ده‌نگ به‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵبژێردرا.

کوردپرێس:

کاژێر 11:30 خوله‌کی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌ 28-5-2019) کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ستی پێکرد و له‌ ده‌نگدانێکی ئاشکرادا نێچیرڤان بارزانی به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی کوردستان وه‌ک سه‌رۆکی چوار ساڵی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان به‌ 68 ده‌نگ هه‌ڵبژێردرا.

پرۆفایلی نێچیرڤان ئیدریس بارزانی

- له‌ 21ی ئه‌یلوولی 1966 له‌ حاجی ئۆمه‌ران له‌دایكبووه‌

- له‌ 1975 له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یدا ئاواره‌ی ئێران بوون

- خوێندكاری به‌شی زانسته‌ سیاسییه‌كان بووه‌ له‌ زانكۆی تاران

- له‌ 1989 بووه‌ته‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی

- له‌ 1996 بووه‌ته‌ جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان

- له‌ 1999 بووه‌ته‌ سه‌رۆكوه‌زیران (كابینه‌ی چواره‌م)

- 2006 بووه‌ته‌ سه‌رۆكوه‌زیران (كابینه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌)

- له‌ 2011 بۆ 2013 جارێكی دیكه‌ بووه‌ته‌وه‌ سه‌رۆكوه‌زیران

- له‌ 2013 جارێكی دیكه‌ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی وه‌رگرته‌وه‌ تاوه‌كوو 2018

- له‌ كۆنگره‌ی 13ی پارتیدا بووه‌ته‌ جێگری سه‌رۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان

- 3ی 12ی 2018 كرایه‌ به‌ربژێری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

- خێزانداره‌ و باوكی پێنج منداڵه‌ به ‌ناوه‌كانی (ئیدریس، چیاڤان، رانیه‌، دانیال و مایا).

- ڕۆژی 28-5-2019 به‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵبژێردرا

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان وه‌رگیراوه‌

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53962

Your Comment

You are replying to: .
captcha