بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا هیتی لەلێدوانێكدا بۆ تەلەفزیۆنی فەرمی دەوڵەت رایگەیاندووە: ژمارەی ئەو یەكانەی نیشتەجێبون، كە بەهۆی شەڕی دژ بە داعشەوە زیانیان پێگەیشتوە 147 هەزار یەكەی نیشتەجێبون دەبێت، 40%ی ئەو ژمارەیەش بەتەواوەتی خاپوور بوون.
شارەزایانی عێراقی و نێودەوڵەتی بەدواداچوونیان بۆ زیانەكان كردووە و دەركەوتووە حكوومەتی عێراق بۆ دووبارە بنیاتنانەوە و ئاوەدانكردنەوەی وڵات پێویستی بە 88.2 ملیار دۆلار هەیە.
ژێرخانی عێراق (پرۆژەكانی ئاو و كارەبا، دامەزراوەكانی تەندروستی و پەروەردەییەكان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان) لە پارێزگاكانی باكوور و خۆرئاوای عێراق بەهۆی شەڕی دژبە رێكخراوی داعش تووشی وێرانكاری بووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment