وه‌زیری ناوخۆی تورکیا: پێده‌چێت هێرشی مووشه‌کیمان بکرێته‌ سه‌ر

به‌شی تورکیا- وه‌زیری ناوخۆی تورکیا له‌ لێدوانێکدا جارێکی‌تر ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ تورکیا به‌ره‌وڕووی هه‌ڕه‌شه‌یێکی گه‌وره‌ بۆته‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند: پێده‌چێت هه‌ر ناوچه‌یێکی ئه‌م وڵاته‌ له‌ ڕێگای مووشه‌کی دوورهاوێژه‌وه‌ بکرێته‌ ئامانج.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سۆله‌یمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی تورکیا جارێکی‌تر دووپاتی کرده‌وه‌ که‌ تورکیا به‌ره‌وڕووی هه‌ڕه‌شه‌یێکی گه‌وره‌ بۆته‌وه‌ و گوتی: هه‌ندێک که‌س به‌ ئێمه‌ ده‌ڵێین سیسته‌می به‌رگریی S-400ی ڕووسی نه‌کڕین و ئه‌م قسانه‌ هه‌رگیز له‌گه‌ڵ چه‌مکه‌کانی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی یه‌ک ناگرێته‌وه‌. دۆخ و ئیمکاناتی ئه‌مڕۆ به‌ شێوازێکه‌ که‌ ئێمه‌ ئه‌م سیسته‌مه‌ مووشه‌کییه‌ بکڕین. مه‌به‌ست له‌ ئیمکانات ته‌نها ئیمکاناتی دارایی نییه‌. له‌ ڕابردوودا متمانه‌به‌خۆ و ده‌سه‌ڵاتی پێویستمان بۆ کڕینی ئه‌و سیسته‌مه‌ نه‌بوو به‌ڵام ئێستا هه‌مانه‌. هیوادارم وا نه‌بێت به‌ڵام پێده‌چێت هه‌ر ناوچه‌یێکی ئه‌م وڵاته‌ له‌ ڕێگای مووشه‌کی دوورهاوێژه‌وه‌ بکرێته‌ ئامانج. په‌ژیوانیی دواڕۆژ هیچ قازانجێکی نابێت.

ئه‌م لێدوانانه‌ی سۆله‌یمان سۆیلۆ له‌ کاتێکدایه‌ ماوه‌یێک پێش ئێستا باسی له‌ هه‌ڕه‌شه‌یێکی زۆر جیدی بۆ سه‌ر تورکیا کردبوو و هه‌فته‌یێک دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌و لێدوانانه‌ له‌ به‌رنامه‌یێکی ڕاسته‌وخۆی ته‌له‌فزیۆنیدا باسی له‌ جموجۆڵی بێ‌وێنه‌ی داعش له‌ تورکیا کردبوو. دوای ئه‌م لێدوانانه‌ میدیاکانی نزیک له‌ داعش ڤیدیۆیێکی ئه‌بووبه‌کر به‌غدادییان بڵاو کرده‌وه‌ که‌ دۆسیه‌یێکی له‌ژێر ناوی "ویلایه‌تی تورکیا" به‌ده‌سته‌وه‌ بوو.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53932

Your Comment

You are replying to: .
captcha