دادگای تورکیا گۆڕینی ناوی تونجلی بۆ دێرسیم ڕەت دەکاتەوە

بەشی تورکیا-دادگا هەوڵی شارەوانیی تونجلی بۆ گۆڕینی ناوی ئەو شارە لەسەر درکەی شارەوانییەکە ڕەت کردەوەی و حوکمی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی دەرکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش ئەوەی کە لەسەر ڕێکەوتنی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانیی تونجلی، ناوی تونجلی سڕایەوە و ناوی دێرسیم لەسەر درکەی شارەوانی نووسرا، پارێزگاریی ئەو شارە دەستبەجێ پرسەکەی خستە بەردەم دەزگای دادی تورکیا و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارەی کرد.

لە داواکارییەکەی پارێزگاریی تونجلیدا هاتووە ئەم هەوڵە دەتوانێت خەسار لە کۆمەڵگا بدات و بەرژەوەندیی گشتی بخاتە مەترسییەوە.

پاش ئەم داوخوازییە لە لایەن پارێزگاریی تونجلیەوە دادگای ئیداریی ئرزینجان حوکمی هەڵوەشاندنەوەی هەوڵی شارەوانیی تونجلی دەرکرد و داوای کرد ناوی تونجلی وەکوو پێشوو لەسەر درکەکە بنووسرێتەوە.

شایانی باسە ناوی تونجلی لە لایەن خەڵکی شارەکەوە قبووڵکراو نییە و زۆرینەی خەڵکی ئەم شارە بەتایبەت کوردەکان ناوی پێشووی شارەکە واتا دێرسیم بەکار دێنن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53929

Your Comment

You are replying to: .
captcha