بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق، رایگەیاند: گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران و ئەگەری داخستنی گەرووی ھورمز كاریگەری خراپی لەسەر ئاڵۆگۆڕی بازرگانی عێراق و ئەو وڵاتانە دەبێت كە لەو رێگەیەوە نەوت ھەناردە دەكەن.
ناوبراو وتیشی: عێراق ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ رێگری كردن لەو ئەگەرە، لەھەمانكاتیشدا پێشبینی داخستنی گەرووی ھورمز ناكەین، چوونكە زیانێكی زۆر بە ناوچەكە و تەواوی جیھان دەگەیێنێت، لەبەر ئەوەی رۆژانە 18 ملیۆن بەرمیل نەوت لەو رێگەیەوە ھەناردەی بازاڕەكانی جیهان دەكرێت.
سەرچاوە: سۆمریە نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment