کوردپرێس:
شاره ونبووه‌که‌ی ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌زن له ساڵی 331ی به‌ر له زایین له‌لایه‌ن شاره‌زایانی بواری ئاسه‌وارناسییه‌وه له عێراق دۆزرایه‌وه دوای ونبوونی بۆ زیاتر له 2 ھه‌زار ساڵ.
له ساڵی 1960وه تیمه‌کانی شوێنه‌وارناسیی به‌ریتانیا له ڕێی فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانه‌وه ده‌ستیان کردووه به گه‌ڕان به شوێن شوێنه‌واره‌کانی ئه‌م شاره‌دا که دواجار له ساڵی 1966 له ناوچه‌یێکی ناسراو به (قه‌ڵاتگه‌ی ده‌ربه‌ند) دۆزرایه‌وه به‌ڵام ئه‌وکات نه‌توانرا ھه‌ڵبدرێته‌وه و دواتر کاره‌که له ساڵی 2016وه له‌لایه‌ن مۆزه‌خانه‌ی به‌ریتانییه‌وه ده‌ستی پێکرده‌وه و بڕیاره ساڵی 2020 کۆتایی به کار کردن بێت له‌و ناوچه‌یه‌دا.
شاره‌که شوێنه‌که‌ی 10 کیلۆمه‌تر له شاری ڕانیه‌وه دووره له ناوچه‌یێک که ده‌ڕوانێت به سه‌ر ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندی ڕانیه‌دا.
ھاوکات دراوێکی (ئۆردیس 2) دۆزرایه‌وه که مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی 37 و 57ی پێش زایین.
پێده‌چێت شاره‌که له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگه‌یه دروست کرابێت که ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌کدۆنی به‌ره‌و داگیرکردنی وڵاتی ئێران ده‌ڕۆیشت و له شه‌ڕی گۆگمیلادا ساڵی 31ی به‌ر له زایین پادشا داریۆسی سێیه‌می تێکشکاند.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment