بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له لە كۆبونەوەكەدا بەرهەم ساڵح سووربوونی عێراقی دووپاتكردەوە لەسەر پتەو كردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئیران و وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی دراوسێدا، هاوكات تەئكیدیشی کردەوە، عێراق لە هەوڵی ئەوەدایە ببێتە سەكۆی بەیەكگەیشتنی نێوان دەوڵەتانی برا و دۆست و ببێتە هۆكارێک بۆ سەقامگیری ناوچەكە لە پێناو بنیادنانی پەیوەندییێكی هاوسەنگ لەگەڵ تەواوی دەوڵەتان بەتایبەت وڵاتانی دراوسێ له سهر بنهمای بەرژەوەندی هاوبەش.
لەلای خۆیەوە وهزیری دهرهوهی ئێران ویستی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ فراوان كردنی ئاسۆی هاریكاری و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات، ههروهها هەڵوێستی ئێرانی دووپاتكردەوە لە سەر پشتیوانی كردنی عێراق لە ئاستە جیا جیاكاندا.
هەر لەو دیدارەدا دواین گۆرانكاری سیاسی لە سەر ئاستی ناوچەی و نێودەوڵەتی گفتوگۆی لەبارەوە كرا، ههروهها باس لهوه كرا كه ریگری بكرێت لە سهرههڵدانی جەنگ و پێویستی پەنابردن بۆ هێوركردنەوە و پشت بەستن بە دیالۆگی بنیادنەرانە لە پێناو چەسپاندنی بنەمای ئاشتی لە ناوچەكە و گرنگی خستنەگەڕی هەوڵە هاوبەشەكان بۆ كەمكردنەوەی گرژییهكان و گەیشتن بە چارەسەری سیاسی قەیرانەكانی ئێستا و كاركردن بۆ دوورخستنهوهی ناوچهكه له زیانەکانی گەمارۆ.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment