به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ى ڕۆژنامه‌وانیی عادل عه‌بدولمه‌هدی له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه کرد که ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 25ی ئایاری 2019 محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به یاوه‌ریی شاندێکی باڵا گه‌یشته به‌غدا و له‌لایه‌ن نزار خێروڵڵا جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه پێشوازی لێ‌کرا و دواتر له ئێواره‌خوانێکی به‌ربانگدا له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق کۆ بوویه‌وه و گفتوگۆیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ردوو وڵات کرد و باسیشیان له ئه‌گه‌ره‌کانى ڕوودانى جه‌نگ و زیانه‌کانیشى کردووه.
نووسینگه‌که ڕاشیگه‌یاندووه که عادل عه‌بدولمه‌هدى و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ئاماژه‌یان به گرنگیی پاراستنى ئاسایشى ناوچه‌که و چۆنییه‌تیی پاراستنى ڕێککه‌وتنى ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن تاران و زیانه‌کانى گه‌مارۆ ئابوورییه‌کانى سه‌ر ئێران و کاریگه‌رى بۆ سه‌ر وڵاتان کردووه.
ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که پێشتر سه‌رچاوه‌یێکی دیپلۆماتیک ڕای‌گه‌یاندبوو که زه‌ریف له سه‌ردانه‌که‌ی بۆ به‌غدا جگه له عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمار، محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و محه‌مه‌د عه‌لی حه‌کیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته دیدار و گفتوگۆ ده‌کات.
سه‌رچاوه‌که ته‌ئکیدی کرده‌وه که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له به‌غدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک سه‌رکرده‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراق کۆ ده‌بێته‌وه و ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 26ی ئایاری 2019 سه‌ردانی نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا ده‌کات به‌ڵام دیار نییه که ئایا له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵڵا سه‌یید عه‌لی سیستانی گه‌وره‌مه‌رجه‌عی شیعه‌کانی ئه‌و وڵاته کۆ ده‌بێته‌وه یان نا؟
شایانی باسه ڕووسیاتووده‌ی له‌مباره‌وه ڕای‌گه‌یاندووه که ئێران ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی عێراقه‌وه ئه‌و په‌یامه بگه‌یێنێت به ئه‌مریکا که نایه‌وێت جه‌نگ ڕوو بدات.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی به‌غداد ئه‌لیه‌وم
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment