باڵی ناڕازیى نەوەی نوێ: دەستگیرکردنی عەبدولواحید، دۆسیەیێکی جیاوازە لە رەخنەکانی ئێمە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باڵی ناڕازیی نەوەی نوێ لە پەلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیێندراوێکیان بڵاو کردەوە و رایانگەیاند: دەستگیرکردنی سەرۆکی جووڵانەوەکە و ژمارەیێک لە خۆبەخشانی نەوەی نوێ، دۆسیەیێکی تەواو جیاوازە لە رەخنە سیاسییەکانی ئێمە و ئەو بابەتە جێگەی نیگەرانی قووڵی ئێمەیە.

کوردپرێس: باڵی ناڕازیی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان و عێراق، لە راگەیێندراوێکدا لە ژێر ناوی (بەڵێ بۆ دادگاییێکی شەفاف و بێلایەن و سەربەخۆ)، بڵاویان کردووەتەوە و دەڵێن: "لێکەوتەکانی بەیانی ھاوبەشی21 ی نیسانی 2019ی ئەنجومەنی باڵا و فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ھەم چاوەڕوان نەکراو بوون و ھەم جێگەی نیگەرانی قووڵی ئێمەیە".

ئەوەیان روون کردوەتەوە: بەیاننامەی 21ی نیسان، بۆ ئاگادارکردنەوەی رای گشتی بوو لەو راستییەی کە جووڵانەوەی نەوەی نوێ بەلاڕێدا براوە و لەبری جووڵانەوەیێکی سیاسی سەرتاپا جیاواز، تووشی ھەمان پەتا و نەخۆشی حیزبە تەقلیدیەکان کراوە و بووەتە باندێکی تەنگەبەری خێزانی و لقێکی کۆمپانیا و ئامرازێکی سیاسی بۆ بەرژەوەندی دارایی. ئێمە شانازی دەکەین، وەک بەڵێنمان بە گەلەکەمان داوە، دژی حیزبی بنەماڵە و تێکەڵ کردنی حیزب و بازرگانیین و لەسەر ئەم بنەما سیاسیی و ئەخلاقییە بەردەوام دەبین.

پێداگری دەکەین لە سەروەری یاسا و بێتاوانی دەستگیرکراوەکان تا دوا بڕیاری دادگا و دابین کردنی ھەموو مافێکی دەستگیرکراوەکان لە بینینی پارێزەر و کەسوکار و ھەموو دەستتێوەردانێکی سیاسی لەو دۆسیەیە رەت دەکەینەوە و داوای دادگاییێکی شەفاف و سەربەخۆ و بێلایەن دەکەین.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژەیان بەوەش کردووە: "لێکەوتەکانی دوای بەیاننامەی 21 ی نیسان و دەستگیرکردنی سەرۆکی جووڵانەوەکە و ژمارەیێک لە خۆبەخشانی نەوەی نوێ، دۆسیەیێکی تەواوی جیاوازە لە رەخنە سیاسییەکانی ئێمە و ئەو بابەتە جێگەی نیگەرانی قووڵی ئێمەیە و لێرەوە پێداگری دەکەین لە سەروەری یاسا و بێتاوانی دەستگیرکراوەکان تا دوا بڕیاری دادگا و دابین کردنی ھەموو مافێکی دەستگیرکراوەکان لە بینینی پارێزەر و کەسوکار و ھەمو دەستتێوەردانێکی سیاسی لەو دۆسێیە رەت دەکەتنەوە و داوای دادگاییێکی شەفاف و سەربەخۆ و بێلایەن دەکەین".

باڵی ناڕازیی نەوەی نوێی لە بەیاننامەکەدا هەروەها دەڵێن: ئامانجی باڵا و سەرەکی ئێمە، وەک ئاراستەیێکی سیاسی جیاواز و وەفادار بەو دید و بنەمایانەی ھەمیشە بانگەوازمان بۆ کردوون، سەرکردایەتی کردنی ئۆپۆزیسیۆنە بۆ کێبڕکێی سیاسیی لەگەڵ حیزبەکانی دەسەڵات و کۆتایی ھێنان بە ستەمکاری دەسەڵاتی کوردی و حوکمڕانی بنەماڵە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53916

Your Comment

You are replying to: .
captcha