به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن جه‌نابى وه‌زیرى پێشووى سه‌رچاوه ئاوییه‌کانی عێراق وه‌ک باڵیۆزی نوێی عێراق له تورکیا دیاری کرا و له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووکدا ڕایگه‌یاند: "به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق واژۆى له‌سه‌ر ده‌ستبه‌کاربوونم کردووه."
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: "به‌وپه‌ڕى لێبڕاویه‌وه نوێنه‌رایه‌تى عێراق ده‌که‌م و وێنایێکى جوانى به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌کانى عێراق ده‌که‌م".
جه‌نابى ڕوونیشی کرده‌وه: "وه‌ک کارى هه‌میشه‌یى به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ى ده‌رگاى نووسینگه‌ى به ڕووى هه‌مواندا و ده‌بن به خێر بۆ جالیه‌ى عێراقى له تورکیا."
ئه‌وه له کاتێکدایه حکوومه‌تى عێراق حه‌سه‌ن جه‌نابى بۆ ئه‌و پۆسته پاڵاوت و دواتر ڕه‌زامه‌ندى حکوومه‌تى تورکیاى وه‌رگرت بۆ باڵیۆزى عێراق له تورکیا.
ئه‌م هه‌واڵه له ئێن ئاڕتی وه‌رگیراوه
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment