کوردپرێس:
ڕۆژی هه‌ینی 24ی ئایاری 2019 مه‌حموود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری کوردی عێراقی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی به‌غداد ئه‌لیه‌ومدا داوای له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق کرد سیاسه‌تێکی یه‌کهه‌ڵوێست له به‌رانبه‌ر ته‌نگه‌ژه‌ی ئێستای نێوان ئێران- ئه‌مریکا بگرنه‌به‌ر.
ناوبراو زیادی کرد: هه‌رێمی کوردستان به‌شێکه له عێراق و له ئه‌نجامدا ده‌بێ له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێکبکه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستێکی یه‌کسان له به‌رانبه‌ر پێکدادان و شه‌ڕی گریمانه‌کراوی نێوان ئێران و ئه‌مریکا بگرنه‌به‌ر.
سیاسه‌تمه‌داری کوردی عێراق جه‌ختی کرده‌وه: ئه‌گه‌ر شه‌ڕ سه‌رهه‌ڵبدات باشترین هه‌ڵوێست بۆ کورد ئه‌مه‌یه که بێلایه‌ن بێت و پشتیوانی له هیچ لایه‌نێک دژی لایه‌نی دیکه نه‌کات چوونکه کارێکی وا خه‌سار له هه‌رێمی کوردستان -که په‌یوه‌ندییێکی زۆر باشی له‌گه‌ڵ هه‌ردوولا هه‌یه- ده‌دات.
ناوبراو له کۆتاییدا گوتیشی: بۆ عێراق به هه‌موو ئیتنیکهکانییهوه باشتر وایه که سێبه‌ری شه‌ڕ له‌سه‌ر خاکه‌که‌ی دوور بکاته‌وه هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر شه‌ڕ ڕوو بدات ئه‌وا عێراقیش زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت و ده‌بێته ناوه‌ندی پێکدادانی نێوان هه‌ردوولا؛ به‌م حاڵه‌شه‌وه باشتر وایه ڕێگری بکرێت له‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی و عێراقیش به‌گشتی ببنه ناوه‌ندی پێکدادان یان مه‌یدانی شه‌ڕ.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment