به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ته‌قه‌لای کوردی سووریا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی باکووری ئەو وڵاتە و دامه‌زراندنی ئیدارەی خۆسەر و کارتێکه‌ریی ئه‌و بابه‌ته‌ش له‌سه‌ر کوردی تورکیا بۆتە هۆی نیگەرانیی ئەنقەرە. هه‌رچه‌ند که کورده‌کان ته‌ئکید ده‌که‌نه‌وه به دوای دابه‌شکردنی سووریا و دروستکردنی ناوچه‌یێکی سه‌ربه‌خۆوه نیین.
به‌ڵام جه‌یمس جێفری نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ سووریا له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه له ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی سه‌ر به كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا گوتی: کورد نابێت چاوه‌ڕوان بێت ئه‌مریکا پشتیوانی له دروستکردنی ناوچه‌ی سه‌ربه‌خۆی کورد له سووریا بکات.
ناوبراو له‌باره‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌مریکا له‌سه‌ر ئایندهی سووریا گوتیشی: ئێمه هیچ ئه‌جێندا و ئاینده‌یێكی سیاسیی هاوبه‌شمان بۆ کورد ناخه‌ینه‌ڕوو، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه بۆ ته‌واوی لایه‌نه‌كانی سووریا ده‌یخه‌ینه‌ڕوو و ئه‌ویش ده‌وڵه‌تێکی دیموکرات و ئاشتیخوازه."
جێفری ته‌ئکیدی له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی پشتیوانیی ئه‌مریکا له کوردی سووریا له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی گریمانه‌کراوی تورکیا کرده‌وه و ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌کانی تورکیای به ڕه‌وا وه‌سف کرد.
نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ کاروباری سووریا ئاماژه به جێبه‌جێکردنی پڕۆژه‌ی ئه‌مریکا له‌سه‌ر دروستکردنی ناوچه‌ی پارێزراو له باکووری سووریا به بێ ئاماده‌بوونی کوردی سووریا ناسراو به YPG ده‌کات و ده‌شڵێت: ناوچه‌ی پارێزراو له‌لایه‌ن پۆلیسی خۆجێیه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت و تورکیا و ئه‌مریکاش چاودێری له‌سه‌ر ناوچه‌که ده‌که‌ن.
له کۆتاییدا جه‌یمس جێفری هیچ ئاماژه‌یێکی به‌وه نه‌کرد که مه‌به‌سته‌که‌ی له پۆلیسی خۆجێیی چییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment