کوردپرێس:
ماڵپه‌ڕی ده‌بلیوو بی ئار له ڕاپۆرتێکدا ڕای‌گه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌ی گشتیی شاری نەشڤیلی ئه‌مریکا ڕه‌زامه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ زیادکردنی زمانی کوردی به به‌رنامه‌ی خوێندنی قوتابخانه‌کانی ئه‌و شاره ده‌ربڕی بڕیاره له خولی داهاتووی خوێندندا زمانی کوردی له قوتابخانه‌کانی پۆلی ناوه‌ندی شاری نەشڤیل که گه‌وره‌ترین شاری کوردنشینی ئه‌مریکایه بوترێته‌وه.
زۆربه‌ی دانیشتوانی شاری نەشڤیلی ئه‌مریکا کوردن هه‌ر بۆیه ئه‌و شاره به "کوردستانی بچووک" ناوبانگی ده‌رکردووه. ماڵپه‌ڕی ده‌بلیوو بی ئار له ڕاپۆرتێکدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که له ئێستادا هه‌زار و 100 قوتابیی کوردزمان له قوتابخانه‌کانی شاری نەشڤیلی ئه‌مریکادا فێری خوێندن ده‌بن و له خولی داهاتووی خوێندندا به شێوه‌ی فه‌رمی زمانی کوردی له قوتابخانه‌کانی پۆلی ناوه‌نددا ده‌وترێته‌وه و ئه‌مه‌ش زه‌مینه بۆ ئاشنابوونیان له‌گه‌ڵ زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی فه‌راهه‌م ده‌کات.
مانگی جانیڤێری ڕابردوو کورده‌کانی شاری نەشڤیلی ئه‌مریکا داوایێکیان پێشکه‌ش کرد بۆ ئه‌وه‌ی زمانی کوردی له قوتابخانه‌کانی ئه‌و شاره‌ی ئه‌مریکا بوترێته‌وه که ڕه‌زامه‌ندیی لیژنه‌ی ئه‌مینداری قوتابخانه‌کانی لێکه‌وته‌وه و داواکارییه‌که به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندکردن ڕه‌وانه‌ی ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌ی گشتیی ئه‌مریکا کرا و هاوپه‌یوه‌ند به‌م بابه‌ته ماڵپه‌ڕی ده‌بلیوو بی ئار بڵاوی کرده‌وه که ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی ئه‌مریکاش ڕه‌زامه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ وانه‌وتنه‌وه‌ی زمانی کوردی له قوتابخانه‌کانی شاری نەشڤیلدا ده‌ربڕیوه و له خولی داهاتووی خوێندندا زمانی کوردی له پۆلی ناوه‌نددا ده‌وترێته‌وه.
به‌رپرسانی لیژنه‌ی ئه‌مینداریی قوتابخانه‌ی نەشڤیل پێشوازییان له‌م کاره کردووه و ئه‌و بابه‌ته‌یان هاندانی خوێندکاره کوردزمانه‌کان بۆ فێربوونی باشتری زمانی ئینگلیزی به سوودمه‌ند وه‌سف کردووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment