به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 22ی ئایاری 2019 جۆی هود کارگێڕی باڵێوزخانه‌ی ئه‌مریکا له به‌غدا له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له‌وه کرد که ئه‌مریکا واده‌ی لێخۆشبوونی عێراق بۆ کڕینی وزه‌ی ئێرانی درێژ کردۆته‌وه.
ناوبراو گوتیشی: ئێمه پشتگیریی عێراق دەکەین کە لە کەرتی وزەدا سەربەخۆ بێت؛ چوونکه سامانی سروشتیی دەوڵەمەندی هه‌یه و گفتوگۆ و دانووستانی نێوان به‌غدا و کۆمپانیا چالاکه‌کانی ئه‌مریکا له بواری وزه‌شدا بەردەوامە.
جۆی هود ئاماژه‌ی به‌وه کرد که به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراقیش ته‌ئکیدی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆبوونی ئه‌و وڵاته له که‌رتی وزه‌دا کردۆته‌وه و زیادی کرد: ئێمه بۆ سه‌رمایه‌دانان له عێراق و به‌هێزبوونه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له وه‌به‌رهێنانی وزه‌دا هانی هه‌موو وڵاتان ده‌ده‌ین.
ناوبراو لەبارەی به هه‌ڵدانی مووشه‌کی کاتیووشا له نزیک باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا گوتیشی: "هیچ لایه‌نێک تا ئێستا به‌رپرسیارێتیی خۆی ڕانه‌گه‌یاندووه به‌رانبه‌ر به هاویشتنی مووشه‌كه‌كه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز و نازانیین له‌و هه‌وڵه‌دا كێ كراوه‌ته ئامانج چوونكه دامه‌زراوه‌ی حكوومی و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غداش له ناوچهكهدان."
کارگێڕی باڵێوزخانه‌ی ئه‌مریکا له به‌غدا ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی باڵێوزخانه‌ی ئه‌مریكا كرد له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عیراقی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌ری كاره‌كه.
ناوبراو گوتیشی ئامانجی باڵیۆزخانه‌ی ئەمریکا له عێراق به‌رده‌وامیدانه به سه‌قامگیری له‌و وڵاتە بەشێوەیێک كه ببێته هۆی به‌هێزبوونی زیاتر و پارێزراوبوونی له هه‌ر بارگرژییێکی ناوچەکە.
هود سه‌باره‌ت به ته‌نگه‌ژه‌كانی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و ئێرانیش وتی: "وڵاته‌كه‌ی پێویستی به نێوه‌ندگیریی عێراق نییه، بەڵکوو ئەمریکا ده‌توانێت بۆ خۆی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به شێوه‌یێكی ڕاسته‌وخۆ به‌یه‌ک بگه‌ن به‌ڵام خۆشحاڵیش دەبن کە لەو بارەیەوە ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ عێراق بکەن."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment