کوردپرێس: مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مهكتهبی سیاسی یهكێتی، ئهمڕۆ لهگهڵ ژمارهیێک له ئهندام و كادیرانی یهكێتی له سنووری كۆیه كۆ بووهوه و له میانی وتهیهكدا رایگهیاند: هەموو ئەو ناوچانەی كە حوكمی عەسكەری سەپێنراوە بەسەریاندا، لەناوچە كێشە لەسەرەكان، ئەمانە سپۆنسەری ئەو سیاسەتە دەكەن، كە تەعریبی تازە بێتەوە.
ناوبراو گوتیشی: بە بەرچاوی حكوومەتی عێراقی، بە بەرچاوی حاكمی عەسكەری ناوچە كێشە لەسەرەكانەوە، بەقافڵەی چەک و بیكەسی ئەمانە ئێستا دێن و بەئاشكراو بەرۆژی رووناک لەبەردەم تەلەڤزیۆن، بەجووتیاری كورد دەڵێن خواحافیز بڕۆن ئەمە هی ئێمەیە. بۆ؟ لەبەرئەوەی گوایە تاپۆكەی هی ئێمەیە. تاپۆی كەی؟ تاپۆی چل ساڵ لەمەوبەر كە بەعس بۆی كردوون، بەڵام تاپۆی (200-300-500) ساڵ لەمەوبەر كە تاپۆی رەشی عوسمانیەكان و پێش عوسمانییەكانە، كە نیشتەجێی باو و باپیری ئێمە، ئەمە ناخوا لەلایان. ئەمەش زۆر مەترسیدارە.
سهبارهت به ههوڵهكانی بهرهنگاربوونهوهی تهعریبیش، مهلا بهختیار گوتی: فراكسیۆنەكانی كورد لەپەرلەمانی عێراق ئەمە هەفتەیەكە جموجۆڵێكی باشیان هەیە، خەریكە پەرلەمانی كوردستانیش لەمبارەیەوە ئەجوڵێ، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نامەی بۆ سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان ناردووە و دەڵی مادەی 140 جێبەجێ بكەن. ئەمە جێگەی تەقدیرە، بەڵام ئەم جموجۆڵە درەنگ كەوت. كە دەبوو لەیەكهم چركە ساتی سەرهەڵدانی تەعریبی نوێ، هەڵوێستێكی بەرپەرچدانەوەی توندمان هەبێـت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment