لقێكی زانكۆی ئۆڕاڵ رۆبێرتسى ئەمریکى له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه‌

بەشی جیهان- بەمەبەستى کردنەوەى لقێکى زانکۆى ئۆڕاڵ رۆبێرتس-ى ئەمریکى لە هەرێمى کوردستان، وەفدێکى زانکۆکە سه‌ردانی وه‌زاره‌تی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى كرد.

کوردپرێس: ئەمڕۆ چوارشەمە 22ی 5ی 2019یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى له‌گه‌ڵ وەفدێکى زانکۆى Oral Robertsى ئەمریکى كۆبووه‌وه‌.

لەکۆبونەوەکەدا تەمارە کوین بە نوێنەرایەتى زانکۆکە نامەیێکى فه‌رمی زانکۆى ئۆڕاڵ رۆبێرتس-ى ئەمریکى کە تایبەتە بە کردنەوەى لقێکى زانکۆکەیان پێشکەش بە وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیى هەرێمی کوردستان کرد.

بەپێى ناوەرۆکى نامەکە خوێندکاران و قوتابیانى وەرگیراو لە زانکۆکە بەشێکى خوێندنەکەیان لە هەرێمى کوردستان و بەشەکەى تریشیان لە ئەمریکا دەبێت.

یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێشوازى لەم دەستپێشخەریەى زانکۆکە کرد و ڕوونکردنەوەى پێویستى لەبارەى ڕێککارەکانى چۆنیەتى پێشکەش کردنى پرۆپۆزەڵ و پرۆسێس کردنى پێدانى مۆڵەتى فەرمى بۆ وەفدەکە خستەڕوو.

لەلایەن خۆشیانەوە نوێنەرانى زانکۆى ئۆڕاڵ رۆبێرتسى ئەمریکى دووپاتیان کردەوە لە ئایندەیێکى نزیکدا پرۆپۆزەڵ و ڕێککارە پێویستەکانى کردنەوەى لقى زانکۆکەیان پێشکەش بە وەزارەت دەکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53859

Your Comment

You are replying to: .
captcha