کوردپرێس: ئەمڕۆ چوارشەمە 22ی 5ی 2019یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لهگهڵ وەفدێکى زانکۆى Oral Robertsى ئەمریکى كۆبووهوه.
لەکۆبونەوەکەدا تەمارە کوین بە نوێنەرایەتى زانکۆکە نامەیێکى فهرمی زانکۆى ئۆڕاڵ رۆبێرتس-ى ئەمریکى کە تایبەتە بە کردنەوەى لقێکى زانکۆکەیان پێشکەش بە وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیى هەرێمی کوردستان کرد.
بەپێى ناوەرۆکى نامەکە خوێندکاران و قوتابیانى وەرگیراو لە زانکۆکە بەشێکى خوێندنەکەیان لە هەرێمى کوردستان و بەشەکەى تریشیان لە ئەمریکا دەبێت.
یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێشوازى لەم دەستپێشخەریەى زانکۆکە کرد و ڕوونکردنەوەى پێویستى لەبارەى ڕێککارەکانى چۆنیەتى پێشکەش کردنى پرۆپۆزەڵ و پرۆسێس کردنى پێدانى مۆڵەتى فەرمى بۆ وەفدەکە خستەڕوو.
لەلایەن خۆشیانەوە نوێنەرانى زانکۆى ئۆڕاڵ رۆبێرتسى ئەمریکى دووپاتیان کردەوە لە ئایندەیێکى نزیکدا پرۆپۆزەڵ و ڕێککارە پێویستەکانى کردنەوەى لقى زانکۆکەیان پێشکەش بە وەزارەت دەکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment