بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زیری به‌رگریی توركیا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتوویه‌تی: "رێككه‌وتنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ رووسیا واژۆ كردووه، په‌یوه‌ندییه‌كانیشمان لەگەڵ مۆسكۆ زۆر باشه و رێككه‌وتن له‌باره‌ی كڕینی ئێس-400 كۆتایی هاتووه".
خلوسی ئاكار ده‌ڵێت: "ژماره‌یێک سه‌ربازمان ناردووه‌ته رووسیا بۆ ئه‌وه‌ی راهێنان له‌باره‌ی چۆنێتی به‌كارهێنانی سیستمی ئێس-400 بكه‌ن و مه‌شق و راهێنانه‌كانیش ده‌ستیپێكردووه".
قسه‌كانی خلوسی پاش ئه‌وه‌هات كه، كه‌ناڵی CNBC ئه‌مه‌ریكی له سه‌ر زاری سەرچاوهیێكی ئاگاداری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه "واشنتن داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نقه‌ره كردووه له رێككه‌وتنی كڕێنی سیستمی ئێس 400ی رووسی بكشینه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش مۆڵه‌تێكی دوو هه‌فته‌ییان دیاری كردووه و گوتوویانه، ئه‌وه دوا مۆڵه‌ته و پێویسته تا كۆتایی ئه‌م مانگه ده‌ست له كڕینی ئه‌و سیستمه رووسییه هه‌ڵگرن".
سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتوویه‌تی: "وڵاتانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) پێویستیان به كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانی رێكخراوی ناتۆ، سیستمی رووسیش له‌گه‌ڵ ئه‌و پێوەرانه یه‌ک ناگرێته‌وه و گونجاو نییه".
سه‌رچاوه‌ی كه‌ناڵه ئه‌مه‌ریكییه‌كه گوتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر توركیا رێوشوێنه‌كانی گه‌یشتن به سیستمی ئێس - 400 ته‌واو بكات، رووبه‌ڕووی ده‌رهاوێشته راسته‌قینه نێگه‌تیڤه‌كان ده‌بێته‌وه. یه‌كێک له‌وانه كه‌نارگیركردنی ئه‌نقه‌ره‌یه له كڕینی فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مه‌ریكی له جۆری F-35 و ئه‌و خه‌رجیانه‌شی بۆ داواكاریی كڕینی 100 فڕۆكه‌ی له‌و جۆره داویه‌تی و هێشتا فڕۆكه‌كانیشی ده‌ستنه‌كه‌وتووه له كیسی دەچێت. جگه له‌وه‌ش توركیا رووبه‌ڕووی سزای ئه‌مه‌ریكی و وڵاتانی دیكه‌ی ناتۆ دەبێته‌وه".
تا ئێستا به‌رپرسانی توركیا سوورن له‌سه‌ر كڕینی سیستمه رووسییه‌كه و هیچ ئاماژه‌یێک بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره له‌و ریككه‌وتنه به‌دی ناكریت.
لە بەرامبەر ئەو مۆڵەتەی ئەمریکا بە تورکیا، یاوز سەلیم قەیران، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاندووە، کڕینی سیستەمی مووشەکیی S400 لەلایەن وڵاتەکەیەوە چیتر بژاردە نییە، بەڵکوو پێویستییە و وڵاتەکەی ئەو گرێبەستە هەڵناوەشێنێتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment