کوردپرێس:
کۆمپانیای Hermeuی ئه‌مریکی کار ده‌کات بۆ گه‌شه‌پێدان به فڕۆکه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به خێراییی 3 هه‌زار میل (4828 کیلۆمه‌تر) له کاتژمێرێکدا ببڕن و پڕۆژه‌یێکی نوێی بۆ دروست کردنی فڕۆکه به خێرایییێک که له سه‌رووی ده‌نگه‌وه بێت خستووه‌ته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه به جۆرێک فڕۆکه‌که گه‌شتی نێوان شاری نیۆیۆرک و له‌نده‌ن له 7 کاتژمێره‌وه بۆ ته‌نها 90 خوله‌ک که‌م ده‌کاته‌وه.
ڤینۆد خۆسلا خاوه‌نی کۆمپانیای (خۆسلا ڤێنته‌رز) که پشتیوانیی داراییی پرۆژه‌که‌ی ده‌کات باسی له‌وه کردووه که سوودی پرۆژه‌که ته‌نها ئه‌وه نییه که کاتێکی زۆر بۆ گه‌شتیاران ده‌گه‌ڕێنێته‌وه به‌ڵکوو له لایه‌نی ئابووریشه‌وه پڕۆژه‌که کاردانه‌وه‌ی باشی ده‌بێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: پڕۆژه‌که هاوکارێکی باش ده‌بێت بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی ده‌یانه‌وێت به ماوه‌یێکی که‌م بگه‌نه ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌یانه‌وێت.
کۆمپانیاکه زانیاریی زیاتری ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی فڕۆکه‌که ئاشکرا نه‌کردووه، له کاتێکدا چه‌ند کۆمپانیایێکی‌تریش پرۆژه‌ی دروست کردنی فڕۆکه‌ی سه‌روو خێراییی ده‌نگیان ده‌ست پێکردووه بۆ وێنه کۆمپانیای بۆینگ ئاشکرای کردووه که پرۆژه‌یێکیان ئاماده کردووه بۆ دروست کردنی فڕۆکه‌یێک که بتوانێت 6120 کیلۆمه‌تر له کاتژمێرێکدا ببڕێت.
هه‌روه‌ها ئاژانسی ناسا گرێبه‌ستێکی به به‌های 241.5 ملیۆن دۆلار له‌گه‌ڵ کۆمپانیای (لۆکهید مارتن) واژۆ کردووه بۆ دروست کردنی فڕۆکه‌یێک به خێراییی سه‌رووده‌نگ که بۆ ساڵی 2022 ئاماده ده‌کرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment