کوردپرێس: ماڵپەڕی سورەيا پرێس بڵاوی كردەوە كە ڕۆژی دووشەممە ناڤین رەشۆی هاوكاریان لە دەست داعش رزگار كراوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە ساڵی 2014وە كەوتبووە ژێر دەستی داعشەوە.
لە ماڵپەڕەكەدا هاتووە ناڤین رەشۆ رۆژی 3.8.2014 خۆی و خێزانەكەی كەوتنە دەست تیرۆریستانی داعش.
ناڤین رەشۆ بەر لەوەی بكەوێتە دەست تیرۆریستانی داعش، بەرنامەیێكی رادیۆیی بە ناوی "چیای شنگال" پێشكەش دەكرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment