تیمێکی نیشتیمانی لە نێوان ھەرێم و بەغدا بۆ ھەڵدانەوەی گۆڕەبەكۆمەڵەكان پێكدێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بە گوتەی بەرپرسێكی دەستەی كۆكردنەوەی بەڵگەنامەكان لەسەر كارەساتی كوردانی ئێزدی، تیمی نیشتیمانی لە نێوان ھەرێم و بەغدا بۆ ھەڵدانەوەی گۆڕەبەكۆمەڵەكان پێكھاتووە.

کوردپرێس: رائید فەلاح حەسەن، ئەندامی دەستەی كۆكردنەوەی بەڵگەنامەكان لەسەر كارەساتی كوردانی ئێزدی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لیژنەیێكی ھەماھەنگی لە نێوان ھەردوو حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵ پێكھاتووە و لە ئێستادا ھاوكارییێكی باش ھەیە بۆ لێكۆڵینەوە و ھەڵدانەوەی گۆڕەبەكۆمەڵەكانی كوردانی ئێزدی، لەو چوارچێوەیەشدا دەست بە ھەنگاوی جیددی كراوە".

ئەو بەرپرسەی دەستەی كۆكردنەوەی بەڵگەنامەكان دەڵێت: "تا ئێستا ٧٣ گۆڕی بەكۆمەڵی كوردانی ئێزدی دۆزراونەتەوە و ھەمووشیان ھی سەردەمی ھێرشی تیرۆرستانی داعشن، كە ژمارەیێكی بەرچاوی كوردی ئێزدی بوونە قوربانی، بەڵام تا ئێستا توانراوە تەنیا ١٠ گۆڕی بەكۆمەڵ ھەڵبدرێنەوە، كە رووفاتی ١٣٨ قوربانییان تێدا بووە، رووفاتەكانیش نموونەیان لێ وەرگیراوە و رەوانەی بەغدا كراون بۆ پشكنینی دی ئێن ئەی، دوای گەڕانەوەی ئەنجامەكەیشی، رادەستی كەسوكاریان دەكرێنەوە".

حەسەن ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "لە سەرەتای مانگی رەمەزانەوە تیمی ھەڵدانەوەی گۆڕەبەكۆمەڵەكان كارەكانی راگرتووە و بڕیارە دوای جەژن دەست بە كارەكانی بكاتەوە، كە تیمێكی نیشتیمانییە و لە شارەزایانی ھەرێم و بەغدا پێكھاتووە".

پەیوەست بە رێگریی ھێزەكانی ناوچەكە، رائید فەلاح دەڵێت: "ئێمە لە ناوەڕاستی مانگی ئاداری ئەمساڵەوە دەستبەكار بووین، راستە لە ماوەكانی رابردوودا رێگری لە كارەكانمان دەكرا، بەڵام ئەو كێشەیە چارەسەر كراوە و تیمی نیشتیمانی لە نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدا پێكھاتووە بۆ ئەوەی كێشە و ئاستەنگ نەمێنن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53820

Your Comment

You are replying to: .
captcha