شاندێكی په‌رله‌مان كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات و له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت له‌وان سووتاندنی ده‌غڵودانی جووتیارانی کورد له‌ که‌رکووک، دیاله‌ و مه‌خموور له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه‌.

کوردپرێس:

مه‌حیه‌ددین حه‌سه‌ن ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ خه‌ندانی ڕاگه‌یاند: به‌ دوای سووتاندنی به‌ربڵاوی به‌روبووم و ده‌غڵودانی جووتیارانی کوردی گونده‌کانی که‌رکووک، دیاله‌ و ناوچه‌ی مه‌خموور جووتیارانی ئه‌و گوندانه‌ سه‌ردانی په‌رله‌مانی کوردستانیان کرد و داوای به‌دواداچوونی بابه‌ته‌که‌یان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ کرد.

ناوبراو زیادی کرد: "بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21ی ئایاری 2019 شاندێكی لێژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مان سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ین و ماوه‌ی دوو ڕۆژ له‌ به‌غدا ده‌مێنینه‌وه و‌ له‌باره‌ی شایسته‌داراییه‌کانی جووتیارانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق کۆ ده‌بینه‌وه‌".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که‌ له‌ سه‌ردانه‌که‌دا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له‌ وه‌زیرانی كشتوكاڵ و بازرگانی و داراییی حكوومه‌تی عێراق كۆ ده‌بنه‌وه‌ و له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ش گفتوگۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كورد له‌ به‌غدا ده‌كه‌ن.

ئه‌ندامه‌که‌ی لیژنه‌ی كشتوكاڵ له‌ په‌رله‌مانی کوردستان وتیشی: ته‌وه‌رێكی دیکه‌ی ئه‌جێندای سه‌ردانه‌كه‌یان بریتییه‌ له‌و ڕووداوانه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی جووتیارانی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌سه‌ر جووتیارانی ئه‌و سنوورانه‌.

هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:

http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=45924

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53813

Your Comment

You are replying to: .
captcha