بەرهەم ساڵح: ناوچەکە پێویستی بە گفتوگۆی جدی هەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرهەم ساڵح سەرکۆماری عێراق لەگەڵ فاتێح یڵدز باڵوێزی تورکیا لە بەغدا دیداری کرد و لە دیدارەکەدا دوکتور بەرهەم جەختی کردە سەر زەروورەتی گفتوگۆی جدی لە سەر ناوچەکە.

کوردپرێس:

ڕۆژی دو شەممه 20ی ئایار‌ بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیی کرد لە باڵیۆزی تورکیا له‌ عێراق.

لە دیداری نێوانیاندا بەرھەم ساڵح، جه‌ختی لە بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا و پێویستی زیاترکردنی ھاریکاری و پەرەپێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات کردەوە، بەجۆرێک کە خزمەتی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی ھەردوو وڵات بکات.

ھاوکات، سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی گوتیشی کە ناوچەکە پێویستی بە گفتوگۆی جددییه‌ له‌ نێوان ھەموو لایێک بۆ گەیشتن بە رێگاچارەی بنه‌ڕه‌تی و هێنانه‌ دیی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی لە ناوچەکەدا.

لای خۆیەوە فاتح یەڵدز باڵێۆزی تورکیا پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ عێراق دووپات كرده‌وه‌ و جەختیشی لە پێویستیی چركردنه‌وه‌ی ھەوڵە ھاوبەشەکان كرده‌وه‌ لە پێناو نەھێشتنی ئەو ئاستەنگانەی دەبنە رێگر له‌ بەرەوپێشچوونی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی ھەردوو وڵات.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 53806

Your Comment

You are replying to: .
captcha