کوردپرێس:
ڕۆژی دو شەممه 20ی ئایار بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیی کرد لە باڵیۆزی تورکیا له عێراق.
لە دیداری نێوانیاندا بەرھەم ساڵح، جهختی لە بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا و پێویستی زیاترکردنی ھاریکاری و پەرەپێدانی پهیوهندییهكانی ههردوو وڵات کردەوە، بەجۆرێک کە خزمەتی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی ھەردوو وڵات بکات.
ھاوکات، سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی گوتیشی کە ناوچەکە پێویستی بە گفتوگۆی جددییه له نێوان ھەموو لایێک بۆ گەیشتن بە رێگاچارەی بنهڕهتی و هێنانه دیی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی لە ناوچەکەدا.
لای خۆیەوە فاتح یەڵدز باڵێۆزی تورکیا پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ عێراق دووپات كردهوه و جەختیشی لە پێویستیی چركردنهوهی ھەوڵە ھاوبەشەکان كردهوه لە پێناو نەھێشتنی ئەو ئاستەنگانەی دەبنە رێگر له بەرەوپێشچوونی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی ھەردوو وڵات.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment