به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ی ئایاری 2019 موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له توویتێکدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که نایانه‌وێ جه‌نگی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا سه‌رھه‌ڵبدات و پشتگیری له ھیچ لایه‌نێكیش ناكه‌ن عێراق بۆ جه‌نگ به‌كاربھێنن و بیكه‌نه گۆڕه‌پانی ململانێكانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا.
سه‌در له توویته‌که‌یدا باس له‌وه ده‌کات: "پێویستمان به كه‌سانی به‌رپرسه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له سه‌رھه‌ڵدانی شه‌ڕ بگرین تا ته‌ڕ و وشک به‌یه‌كه‌وه نه‌سووتێنێت، ھه‌روه‌ھا پێویستمان به‌وه‌یه عێراقییه‌كان ده‌نگیان به‌رز بكه‌نه‌وه له دژی ئه‌و شه‌ڕه."
ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ھۆشداریش ده‌دات "عێراق ناتوانێت به‌رگه‌ی ئه‌و شه‌ڕه بگرێت، ئه‌گه‌ر عێراقییه‌كان به یه‌كده‌نگی شه‌ڕ ره‌ت نه‌كه‌نه‌وه، ئه‌و شه‌ڕه ده‌بێته كۆتاییی عێراق و ھه‌ر لایه‌نێكیش ھه‌وڵ بدات عێراق بباته نێو ئه‌و جه‌نگه و بیكاته گۆڕه‌پانی شه‌ڕ ده‌بێته دوژمنی عێراقییه‌كان."
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment