سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی قەتەر و کوەیت دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرچاوەیێکی ئاگادار ڕایدەگەیێنێت سەرۆک وەزیرانی عێراق لەم هەفتەیەدا سەردانی قەتەر و کوەیت دەکات و لەباەری کێشەکانی ناوچەکە گفتوگۆ دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێكی ئاگادار لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە بەغدا ئەلیەومی ڕاگەیاندووە كە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەشتێک بۆ وڵاتانی كەنداو ئەنجام دەدات، بە پێی سەرچاوەكە گەشتەكەی سەرۆک وەزیران لە دووشەممەوە دەست پێدەكات و وڵاتانی قەتەر و كوەیت دەگرێتەوە.

سەرچاوەكە روونیشی كردۆتەوە سەرەتا سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی كوەیت دەكات و چوارشەممەی داهاتووش سەردانی قەتەر دەكات و لە سەردانەكەشیدا پەیوەندیەكانی عێراق و وڵاتانی كەنداو و دوایین گۆڕانكاریەكانی ناوچەكە لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتانەدا تاوتوێ دەكات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53774

Your Comment

You are replying to: .
captcha