تورکیا دەبێت بەرەو دانووستانی ئاشتی هەنگاو بهاوێژێت

بەشی تورکیا- ئوزتورک تورکدۆغان، سەرۆکی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی تورکیا ئاماژەی بە وتەکانی ئەمدواییەی وەزیری دادی تورکیا لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی گۆشەگیریی سەر ئوجەلان دا و وتی: تورکیا دەبێت بەرەو دانووستانی ئاشتی هەنگاو بهاوێژێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئوزتورک تورکدۆغان، سەرۆکی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی تورکیا ئاماژەی بە وتەکانی ئەمدواییەی وەزیری دادی تورکیا لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی گۆشەگیریی سەر ئوجەلان سەرۆکی بەندکراوی پەکەکە دا وتی: هاوکات لەگەڵ ئەم پەیامەدا چاوەڕوان دەکەین لەم هەفتەیەدا بەستێن بۆ دیدرای دووبارەی ئوجەلان لەگەڵ پارێزەرەکانی فەراهەم بکرێت. لە ڕاستیدا پاش بڕیارەکەی وەزیری دادی تورکیا مۆڵەتی دیداری دووبارە پێویستە.

ناوبراو زیادی کرد: وتەکانی وەزیری دادی تورکیا هەندێک بەڵێنی بەدواوەیە. قسە کردنی وەزیری دادی تورکیا لە بەرنامەیێکی ڕاستەوخۆدا و جەخت کردن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گۆشەگیریی سەر ئیمرالی بە واتای هەڵگرتنی هەموو ئاستەنگەکانە. لە 22ی نیسانی 2019وە دەبوو تا ئێستا دیداری بەرنامەڕێژی کراو لەگەڵ ئوجەلان و پارێزەرانی ئەنجام درابا بەڵام تا ئێستا تەنها یەک دیدار کراوە. ئەگەر ئەم دیدارە ئەنجام بدرێت و پەیامی ئوجەلان لەسەر مانگرتن بڵاو ببێتەوە دەتوانین باس لە کۆتایی هێنان بە مانگرتنەکان بکەین.

ئوزتورک تورکدۆغان، سەرۆکی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی تورکیا دەڵێت تورکیا دەبێت جارێکی دیکە هەنگاو بەرەو گفتوگۆی ئاشتی بهاوێژێت و زیادی دەکات: ئەگەر وا بێت دەبێت دانووستان لەگەڵ ئوجەلان دەست پێبکاتەوە. تا ئەو کاتەی دیدارەکان دەست پێنەکەنەوە دەبێت ئوجەلان هەموو مافە ڕەواکانی خۆی پێبدرێت و لە ڕێگای پارێزەرانییەوە پێوەندیی لەگەڵ خەڵک بگرێت و هەموو میدیاکان دەستیان پێبگات و بتوانن وتەکانی بڵاو بکەنەوە.

سەرچاوە: ڕۆژنامە ینی یاشام

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53773

Your Comment

You are replying to: .
captcha