به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تورکیا که هێزی کوردی سووریا سه‌ر به په‌که‌که و به تیرۆریست وه‌سف ده‌کات ده‌یهه‌وێت ناوچه‌یێکی پارێزراو له باکووری سووریا به قووڵاییی 20 کیلۆمه‌تر و درێژاییی 400 کیلۆمه‌تر دروست بکات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له نفووزی هێزه کوردییه‌کانی سووریا و هێزی په‌که‌که له باشووری ئه‌و وڵاته بکات. هه‌ڵبه‌ت له چه‌ند مانگی ڕابردوودا دانووستانی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا له‌سه‌ر دروست کردنی ناوچه‌ی پارێزراو و ئه‌وه‌ی که چ لایه‌نێک ئه‌و ناوچه‌یه کۆنتڕۆڵ بکاته‌وه درێژه‌ی هه‌یه به‌ڵام تاوه‌کوو ئێستا ئه‌نجامێکی لێنه‌که‌وتۆته‌وه.
دوکتۆر ئامی هۆڵمز مامۆستای بانگهێشتکراو له زانکۆی هاروارد و توێژه‌ری ئه‌نیستیتۆی ویلسۆن له وتارێکدا له‌باره‌ی چاره‌نووسی ناوچه‌ی پارێزراو ده‌نووسێت: ئه‌مریکاش خواستێکی بۆ دروست کردنی ناوچه‌ی پارێزراو له باکووری سووریا له‌لایه‌ن تورکیاوه نییه چوونکه ئه‌و وڵاته له چاره‌نووسی ئیتنیکه‌کان به‌تایبه‌ت مه‌سیحییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نیگه‌رانه و به له‌به‌رچاوگرتنی کوشتنی مه‌سیحییه‌کانی ناوچه‌که له‌لایه‌ن ئیمپراتووریای عوسمانییه‌وه وێده‌چێت ئه‌گه‌ر هێزی تورکیا له باکووری سووریا جێگیر ببێت ئه‌وا ئاواره‌بوونی مه‌سیحییه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه لێبکه‌وێته‌وه که ته‌قریبه‌ن دانیشتووی زۆربه‌ی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردن.
ناوبراو ته‌ئکید ده‌کاته‌وه: ته‌نانه‌ت هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش که له ناوچه‌که‌دا په‌یوه‌ندییێکی دۆستانهتری له چاو دیکه‌ی ده‌وڵه‌تان له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌یه دامه‌زراندنی ناوچه‌ی پارێزراو له باکووری سووریا قبووڵ ناکات چوونکه له پاشهاته نه‌رێنییه‌کانی ئه‌و بابه‌ته ده‌ترسێت له‌وان ئه‌گه‌ری ئاواره‌بوون و کۆچی ژماره‌یێکی زۆر له خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه بۆ هه‌رێمی کوردستان.
دوکتۆر ئامی هۆڵمز له وتاره‌که‌ی که له ماڵپه‌ڕی په‌یمانگای نه‌شناڵ ئینترستدا بڵاو کراوه‌ته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که له‌مدواییه‌دا هه‌رێمی کوردستانی عێراق له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش ڕزگاری بووه و هێشتاش نزیکه‌ی یه‌ک و نیو ملیۆن ئاواره‌ی شه‌ڕی داعش له‌و ناوچه‌یه‌دان. ناوبراو ته‌ئکیدی کرده‌وه که ئه‌گه‌ر تورکیا له ناوچه‌ی باکووری سووریا به بیانووی دروستکردنی ناوچه‌ی پارێزراو جێگیر ببێت ئه‌وا ژماره‌یێکی زۆر له خه‌ڵکی ناوچه‌که که نیگه‌رانییان له‌سه‌ر ته‌عامولی ڕابردووی تورکه‌کان هه‌یه ناچار ده‌بن ئه‌و ناوچانه بهجێبهێڵن.
دوکتۆر هۆڵمز پێشبینی ده‌کات که ئه‌گه‌ر سوپای تورکیا بچێته ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد له باکووری سووریا ئه‌وا نزیکه‌ی 300 بۆ 400 هه‌زار که‌س له دانیشتوانی ناوچه‌که ئاواره ده‌بن و ڕێگایێکیان جگه له په‌نابردن بۆ هه‌رێمی کوردستان له به‌رده‌مدا نییه به‌م بۆنه‌وه هه‌ولێر که په‌یوه‌ندییێکی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره هه‌یه دروست کردنی ناوچه‌ی پارێزراو له باکووری سووریا له‌لایه‌ن تورکیاوه قبووڵ ناکات.
مامۆستاکه‌ی زانکۆی هاروارد پێشنیار به ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا ده‌دات هه‌روا که تورکیا له ساڵی 2003دا پێشنیازی ئه‌مریکای ڕه‌ت کرده‌وه و ئیزنی به‌و وڵاته نه‌دا خاکی تورکیا بۆ داگیرکردنی عێراق به‌کار بهێنێت، واشنتۆنیش به شێوه‌ی ڕاشکاوانه دروستکردنی ناوچه‌ی پارێزراو له باکووری سووریا له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه قبووڵ نه‌کات و کۆتایی به‌و بابه‌ته بهێنێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment