بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کومپانیای دەوڵەتیی نەوتی بەسرە ئێوارانی ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند: کومپانیای نەوتیی ئێکسۆن مۆبیلی ئەمریکی وەکوو ئۆپێراتۆری کێڵگەی نەوتیی "قرنە 1" لەم پارێزگایەدا لە هەوڵێکی کاتیدا نووسینگەکانی خۆی بۆ شاری دوبەی لە ئیمارات گواستوەتەوە.
کوپانیای نەوتیی بەسرە هەروەها ڕایدەگەیێنێت کارمەندانی ئێکسۆن مۆبیل لە ئیماراتەوە هەمان خزمەتگوزاریی ڕاوێژکاریی خۆیان پێشکەش دەکەن و جەخت دەکاتەوە هیچ ئاماژەیێک بۆ هەڕەشەی ئەمنی لەو پارێزگا نەوتخێزەدا لە ئارادا نییە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی ڕابردوو ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە کۆمپانیاکە بڕیاری داوە کێلگە نەوتییەکانی بەسرە جێبهێڵێت.
رۆیتەرز ئاشکراشی کردکۆمپانیا ئەمەریکییەکە دەستی بە کشانەوەی کارمەندانی لە کێڵگەی نەوتی قوڕنە کردووە و دەیانگوازێتەوە بۆ شاری دوبەی لە ئیمارات.
گواستنەوەی کارمەندانی ئێکسۆن مۆبیل لە ڕۆژی هەینیەوە دەستپێکردووە و تا بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە بەردەوام بوو و تەنها بەشێک لە کارمەندانیش لە نووسینگەی کۆمپانیاکە لە بەسرە ماونەتەوە.
لایخۆیەوە وەزارەتی نەوتی عێراق لە بارەی کشانەوەی ئەو کۆمپانیا ئەمەریکییە رایگەیاند: ئەو کارەی ئێکسۆن مۆبیل کاریگەری نابێت لەسەر بەرهەمی رۆژانەی نەوتی بەسرە کە 440 تا 490 هەزار بەرمیل نەوتی خاو و 150 تا 200 ملیۆن فووتی سێجا گازی سرووشتییە لە ڕۆژێکدا.
سەرچاوە: فورات نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment