بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گونای گوبیلای وتەبێژی نوێی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە وتەکانیدا ئاماژەی بە پرسی ئیمرالی و سەرکردەی بەندکراوی پەکەکە عەبدوڵڵا ئوجەلان دا و وتی: ئێمە بەشێوەیێکی ئەرێنی چاو لە دیدارەی 2ی ئایاری 2019ی پارێزەرانی ئوجەلان لەگەڵ ناوبراو دەکەین. هەروەها وتەکانی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە بە ڕووداوێکی باش وەسف دەکەین. هەر لەمبارەوە وتەکانی وەزیری داد لەبارەی لابردنی پارێزبەندییەکانی سەر ئیمرالی و دیداری پارێزەران لەگەڵ ئوجەلان زۆر گرینگە.
ناوبراو لە دێژەی وتەکانیدا وتی: هەوڵێک کە دەبێت بدرێت ئەمەیە کە ئێستا کە هیچ سنووربەندییێکی یاسایی نییە، بەبێ پارێزبەندی ئیمکانی دیدار لەگەڵ ئۆجەلان فەراهەم بکرێت. ئەگینا دۆخی ڕابردوو وەکوو خۆی ماوەتەوە و تەنها وەکوو فریوێکی سیاسی لەم پرسە قۆستراوەتەوە.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی ئورنسل
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment