کوردپرێس:
غه‌یاس سوورچی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتیی به SNNی ڕاگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردۆته سه‌ر گوندی (ته‌ل رومان) كه ده‌كه‌وێته لای ڕاستی شاری مووسڵ و سه‌رجه‌م خانووه‌كانی ئه‌و گونده‌یان سووتاندووه.
ناوبراو وتیشی: جگه له زیانی مادی هیچ زیانێكی گیانی له‌و په‌لامار و كرده‌وه‌یه‌ی داعشدا نه‌بووه، چوونكه پێشوه‌خته دانیشتوانی گونده‌كه خانووه‌كانیان چۆڵ كردووه.
سوورچی ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و كرده‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش نامهیێكه بۆ خه‌ڵكی سنووره‌كه و حكوومه‌ت و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌وه‌ی تا ئێستا ماون و له‌سه‌ر پێی خۆیان و توانای كرده‌وه‌ی تیرۆریستی دیكه‌یان هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment