داعش گوندێكی پارێزگای نه‌ینه‌وای‌ به‌ته‌واوه‌تی‌ سووتاند

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌کێتی ڕای‌گه‌یاند: چه‌كدارانی‌ داعش په‌لاماری‌ گوندێكی‌ سه‌ر به پارێزگای‌ نه‌ینه‌وایان دا و سه‌رجه‌م خانووه‌كانی‌ گونده‌كه‌یان سووتاند که‌ ئه‌وه‌ش په‌یامێکی داعشه‌ بۆ حکوومه‌ت و هێزه‌ ئه‌منییه‌کان به‌وه‌ی تا ئێستا ماون و له‌سه‌ر پێی‌ خۆیانن و توانای‌ كرده‌وه‌ی‌ تیرۆریستی‌ دیكه‌یان هه‌یه‌.

کوردپرێس:

غه‌یاس سوورچی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتیی به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: شه‌وی‌ ڕابردوو تیرۆریستانی‌ داعش هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر گوندی‌ (ته‌ل رومان) كه‌ ده‌كه‌وێته‌ لای‌ ڕاستی‌ شاری‌ مووسڵ و سه‌رجه‌م خانووه‌كانی‌ ئه‌و گونده‌یان سووتاندووه‌.

ناوبراو وتیشی‌: جگه‌ له ‌زیانی‌ مادی‌ هیچ زیانێكی‌ گیانی‌ له‌و په‌لامار و كرده‌وه‌یه‌ی‌ داعشدا نه‌بووه‌، چوونكه‌ پێشوه‌خته‌ دانیشتوانی‌ گونده‌كه‌ خانووه‌كانیان چۆڵ كردووه‌.

سوورچی ڕاشی‌گه‌یاند: ئه‌و كرده‌وه‌ی‌ تیرۆریستانی‌ داعش نامه‌یێكه‌ بۆ خه‌ڵكی‌ سنووره‌كه ‌و حكوومه‌ت و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌وه‌ی تا ئێستا ماون و له‌سه‌ر پێی‌ خۆیان و توانای‌ كرده‌وه‌ی‌ تیرۆریستی‌ دیكه‌یان هه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53764

Your Comment

You are replying to: .
captcha