هۆڵه‌ندا و عێراق گفتوگۆ له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ژنه‌ چه‌کداره‌کانی داعش بۆ هه‌ولێر ده‌که‌ن

به‌شی جیهان- به‌رپرسانی هۆڵه‌ندا بۆ گواستنه‌وه‌ی خێزانی هۆڵه‌ندیی چه‌کدارانی داعش بۆ هه‌ولێر و دواتر هۆڵه‌ندا ده‌یانهه‌وێت له‌گه‌ڵ عێراق گفتوگۆ بکه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی دی هۆڵه‌ند ڕاپۆرتی دا که‌ 35 ژن و منداڵی داعش که‌ هاووڵاتیی هۆڵه‌ندان له‌ هه‌ندێک که‌مپی سووریادا ده‌ستگیر کراون. ده‌وڵه‌تی هۆڵه‌ندا دانووستانه‌کانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی ده‌ست پێکردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت 10 ژنه‌ چه‌کداری داعش ڕاده‌ستی کونسووڵخانه‌ی هۆڵه‌ندا له‌ هه‌ولێر بکاته‌وه‌ و دواتر بۆ هۆڵه‌ندا بیانگه‌ڕێنێته‌وه‌.

ده‌وڵه‌تی هۆڵه‌ندا ده‌یهه‌وێت دڵنیا بێته‌وه‌ له‌وه‌ی که‌ ژنه‌ چه‌کداره‌ داعشییه‌ هۆڵه‌ندییه‌کان پاش گواستنه‌وه‌یان بۆ عێراق دادگه‌یی و له‌سێداره‌ نادرێن. ده‌وڵه‌تی هۆڵه‌ندا ده‌ڵێت که‌ ئه‌و ژنانه‌ ئه‌گه‌ر بۆ کونسووڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ له‌ هه‌ولێر پێته‌ختی هه‌رێمی کوردستان بگه‌ڕێندرێنه‌وه‌ له‌وێ ده‌مێننه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دواتر دادگه‌یی بکرێن.

ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌ ڕاشی‌گه‌یاندووه‌ که‌ پارێزه‌رانی ئه‌و که‌سانه‌ دانووستانی هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ عێراقیان پشتڕاست کردۆته‌وه‌. ده‌وڵه‌تی هۆڵه‌ندا ده‌یهه‌وێت ئه‌و ژنانه‌ له‌ ڕۆژی دادگه‌یی‌کردندا که‌ له‌ مانگی جووڵای ئه‌نجام ده‌درێت له‌ دادگه‌دا ئاماده‌ بن.

به‌رپرسانی کوردی سووریا ده‌ڵێین: هێزی کوردی سووریا له‌ ماوه‌ی شه‌ڕی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ داعش له‌ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا نزیکه‌ی 10 هه‌زار چه‌کدار و خێزانی داعشی ده‌ستگیر کرد و له‌ دوو که‌مپی تایبه‌تدا نێشته‌جێیانی کرد. ئه‌وان داوایان له‌ وڵاتانی بیانی کردووه‌ که‌ چه‌کدارانی داعشی بیانی بۆ وڵاته‌کانیان بگه‌ڕێننه‌وه‌ و له‌ وڵاتی خۆیاندا دادگه‌یییان بکه‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53758

Your Comment

You are replying to: .
captcha